بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، هەیسەم خەزعەلی کارناس و شرۆڤەکاری سیاسی عێراق لێدوانێکی لە سەر کردەوەی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق هێنایە ئاراوە. ناوبراو وتی: کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە دژی یاسا هەڵسوکەوتی کردووە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کارناسەی پرسە سیاسییەکانی عێراق زیادی کرد: هەندێک لە ئەندامانی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سەر بە پارتە سیاسیەکانن و تەنیا تا ڕادەیەک بێ لایەن. کاری ئەندامانی ئەو کۆمیساریا هۆی پێچراوی دۆخی ئێستان.
شیاوی باسە کە سەرەڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، چەندین پارت و لایەنی عێراقی لەوانە هاوپەیمانی فەتح و دەوڵەتی یاسا و هتد خوازیاری دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکان بوون و لە ئەو بارەوە داوایان لە بەرهەم ساڵح کرد کە وەکوو سەرۆک کۆمار لە ئەو پرسە دەستێوەردان بکات.
Your Comment